دوابه‌دوای 18 ڕۆژ له ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریـیه‌که‌ی میسر ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی لادانی حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری ئه‌و وڵاته ئه‌حمه‌د شه‌فیق گوتی ئه‌رکی سه‌ره‌کی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی که له‌شـکر پـشـتیوانی لێـده‌کات گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ژیانی ئاسایییه بۆ وڵاته‌که.
به‌ڕێز شه‌فیق یه‌که‌مین کۆنفرانسی ڕۆژانامه‌وانی خۆی سـازکرد له‌وه‌تای له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه حوسنی موباره‌ک ده‌ستی لهکارکێشـاویهوه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی دایه ده‌ستی له‌شـکر له ژێر گوشـاری ئه‌و خۆپـیشـاندانه گه‌ورانه‌ی که له دژی حوکمڕانیـیه 30 سـاڵیـیهکهی سـازکران. به‌ڕێز موباره‌ک له 29 ی مانگی یه‌کدا، واته پاش چوار ڕۆژ له ده‌سـتپـێـکردنی خۆپـیشـاندانه‌کان، به‌ڕێز شه‌فیقی وه‌ک سه‌ره‌ک وه‌زیر دهسـتنیشـانـکرد.
به‌ڕێز شه‌فیق ده‌ڵێت ئامانجی درێژده‌می حکومه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشـتیـیهکانه و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی خوێندنه له وڵاته‌که‌دا. هه‌روه‌ها گوتی چه‌ند پـۆسـتی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به به‌تاڵی ده‌مێنـنه‌وه و په‌یمانی دا هه‌ر کام له‌و پـۆسـتانه پـڕبکرێنهوه ده‌بێت که‌سـانێـکی وه‌هایان بۆ ده‌سـتنیشـان بکرێن که له لایه‌ن گه‌له‌وه په‌سه‌ندده‌کرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی له‌شـکری میسر سه‌رقاڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باری ئاسایی بوون بۆ قاهیره و سه‌ربازیان ڕه‌وانه‌ی مه‌یدانی ته‌حریر کرد تا ئه‌و ده‌وار و به‌ربه‌سـتی سه‌ر شه‌قامه‌کانی ناوچه‌که لابه‌رن.
هه‌تا شه‌وی شه‌ممه‌ش به سه‌دان هه‌زار که‌س له مه‌یدانی ته‌حریر ئاهه‌نگیان به بۆنه‌ی لادانی حوسنی موباره‌ک ده‌گێڕا، به‌ڵام بۆ به‌یانی یه‌کشه‌ممه ته‌نها به سه‌دان که‌س مابوونه‌وه و ده‌ڵێن مه‌یدانه‌که جۆڵ ناکه‌ن هه‌تاوه‌کو له‌شـکر داخوازیـیه‌کانیان بۆ چاکسـازی دیموکراسی جێبه‌جێ نه‌کات. چه‌ند پـێـکدادانێـک ڕوویان دا له‌و ده‌مه‌ی هه‌ندێـک له چالاکوانان ڕێـگه‌یان له سه‌ربازه‌کان ده‌گرد ناوچه‌که پاک بکه‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه و هه‌ر له قاهیره به سه‌دان پـۆلیس له به‌رده‌می وه‌زاره‌تی ناوخۆ خۆپـیـشــاندانی ناڕهزایییان سـازکرد و داوای موچه‌کانیان ده‌کرد و هه‌روه‌ها داوایان ده‌کرد به‌رپـرسـانی باڵای وه‌زاره‌ته‌که سـزا بدرێن چونکه وه‌ک ده‌ڵێن بوونه مایه‌ی خراپـکردنی ناوبانگی پـۆلیسی میسر. هێزه‌کانی له‌شـکری ده‌وروبه‌ری وه‌زاره‌ته‌که ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کرد بۆ بڵاوپـێـکردنیان.