به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ری دژ به حکومه‌ت له گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌حریری قاهیره له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای په‌رله‌مانی میسریش خه‌ریکی خۆپـیشـاندانن له ده‌مێـکدا درێژه به هه‌ڵمه‌ته‌کانیان ده‌ده‌ن بۆ لابردنی سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
له‌گه‌ڵ خوپـیشـاندانه درێژ ده‌مه‌کانی پایته‌ختدا هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن سه‌رقاڵی مانگرتنی کرێکارانن له سه‌رانسه‌ری میسردا ئه‌وه‌ی کاری کردۆته سه‌ر بواره‌کانی گه‌شتوگوزار و چنین و هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و که‌رته‌کانی حکومه‌ت.
خۆپـیشـانده‌ران ده‌یانه‌وێت گوشار له‌سه‌ر به‌ڕێز موباره‌ک زیادبکه‌ن ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 30 سـاڵه له ده‌سه‌ڵاتدایه و هاوکات داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌که ده‌که‌ن که سـاڵی ڕابردوو هه‌ڵبژێردرابوون له پـرۆسهیهکدا که به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان سه‌رزه‌نشت کرابوو له‌سه‌ر گزی و ساخته‌کاری له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ده‌سه‌ڵاتدا.
پـێشـووتر جێـگری سه‌رۆکی میسری عومه‌ر سوله‌یمان ڕایگه‌یاندبوو که چیدی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی لێبورده نابێت سه‌باره‌ت به خۆپـیشـاندانه درێژ ده‌مه‌کانی گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌حریر. ناوبراو هۆشـداری به بزاڤکاران دا که چیدی یاخیبوونی مه‌ده‌نی نه‌که‌ن چونکه هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌ڵێت زۆر مه‌ترسیداره.
هاوکات ڕێـکخه‌رانی خۆپـیشــاندانه‌کان ده‌ڵێن به نیازن ڕۆژی هه‌ینی به‌ره‌و باره‌گای ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی میسری بڕۆن له کاتێـکدا داوای خۆپـیشـاندانی تری به‌رفراوان کراوه.