بۆ پێنجه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌که ، خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی له وڵاتی میسر به‌رده‌وامن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر له ووتاره‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینییدا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی دا ، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه مایه‌ی هێورکردنه‌وی شه‌قامی میسری ، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئاپۆڕه‌ی زیاتری خه‌ڵک وه‌ک به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆ ، ده‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و جارێکی تریش جه‌ختیان له داوای خۆیان ده‌کرده‌وه بۆ کۆتایی هێنان به سی ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر.
دکتۆر یومنا ئه‌لحوماقی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی میسر له‌سه‌ر لیستی پارتی نیشتیمانی فه‌رمانڕه‌وا له میسر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له وڵاته‌که‌یدا په‌یامی خۆپیشانده‌رانه ، وه ده‌شڵێت له‌کار خستنی حکومه‌تی میسر هه‌نگاوێکه به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی میسردا و له ئێستاشدا ئه‌رکی هه‌موو میسریه‌که ڕه‌وشی ئارامی میسر بپارێزێت.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم عیسا ، که یه‌کێکه له ده‌نگه ناڕه‌زاکانی میسر ده‌ڵێت سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی له ووتاره‌که‌یدا ئه‌و په‌یامه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی خه‌ڵکی میسری فه‌رامۆش کرد که پێی ده‌ڵێن جه‌نابی سه‌رۆک بڕۆ ، وه ده‌شڵیت ده‌بێت سه‌رۆک موباره‌ک بڕوات، بڕوات وه‌ک ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی ده‌توانێت له کاتی گونجاو‌دا پاشه‌کشه بکات، له بری ئه‌وه‌ی پێ دابگرێت بڵێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و مه‌سه‌له‌که بکات به ئاگر و به شه‌رمه‌زاری بۆخۆی.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ڕێکخراوی ئیخوان ئه‌لموسلمین له میسر ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی میسری ئیبراهیم عیسا ده‌ڵێت پێی وانییه ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که ئیخوانیه‌کان وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵێ گرنگن به‌ڵام له‌ناو شه‌قام و ڕای گشتی میسردا بچوکن و ئه‌و تواناییه‌یان نییه که وڵاتێکی وه‌ک میسر به‌ڕێوه‌به‌رن.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و دوو گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر یومنا ئه‌لحوماقی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی میسر له‌سه‌ر لیستی پارتی نیشتیمانی فه‌رمانڕه‌وا له میسر و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ئیبراهیم عیسا ، که یه‌کێکه له ده‌نگه ناڕه‌زاکانی میسر ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:23 خوله‌که.