ئه‌نجومه‌نی نوێی له‌شـکری فه‌رمانڕه‌وای وڵاتی میسر ڕه‌خنه و ناڕه‌زایی هه‌یه به‌رامبه‌ر کارمه‌ندانی گشـتی که که‌وتوونه‌ته مانگرتن تا موچه‌یه‌کی باشـتریان هه‌بێت له پاش له کار لادانی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی میسر.
ده‌مڕاستێـکی له‌شـکری ئه‌و ڕاگه‌یاندنه فهرمیـیهی له ته‌له‌فیزیۆنی میسره‌وه خوێنده‌وه و داوای کۆتاییهێنانی به پـشێویـیهکان کردووه و وه‌ک ده‌رفه‌ت ڕهخسـاندنێـک تا وڵاته‌که بکه‌وێته‌وه سه‌ر باری ئاسایی خۆی.
هه‌زاران که‌س له فه‌رمانبه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر خۆپـیشـاندانیان کردووه وه‌ک به‌شێـک له‌و ناڕه‌زایـیه‌ی کارگوزاران که له پاش لادانی حوسـنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشووی میسر ده‌سـتیپـێکرد.
سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له مه‌یدانی ته‌حریر گردبوونه‌ته‌وه و به هه‌مان شێوه‌ش پـۆلیس له زۆرێـک له دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تدا داوای موچه‌ی زیاتر و باشـتر ده‌که‌ن. مانگرتنی کارمه‌ندانی بانکه‌کان وایکردووه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بـبێت پـشـوو بۆ بانکه‌کان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌شـکری میسری به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری به‌رنامه‌ی هه‌یه ڕێ له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیکاکانی کرێـکاران بگرێت و ئاگاهیشی داوه ئه‌گه‌ر بێت و نائارامی و ئاژاوه ڕوو بده‌ن ئه‌وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت.
هاکات چالاکوانی میسری لایه‌نگری دیموکراسی وائل غونه‌یم ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکری نوێی وڵاته‌که په‌یمانیان پـێداوه له ماوه‌ی دوو مانگدا پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌سـتوردا بکرێت و پاشـانیش ڕیفراندۆمێـکی له‌سه‌ر سـازبکرێت.
غونیم و عه‌مر سه‌لامه‌ی بڵاگه‌ر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بڵاویان کردۆته‌وه که‌وا وابه‌سـته‌یی ده‌سه‌ڵاتیان به‌و په‌یمانه مسۆگه‌ر کردووه له‌و وتووێژه‌ی ئه‌نجامیان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی له‌شـکردا، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گرتۆته ده‌ست له‌وه‌تای حوسنی موباره‌ک که له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌ستی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یهکشهممهشیان به دڵخۆشهکهر ناودێرکرد.