چالاکوانی میسری لایه‌نگری دیموکراسی وائل غونیم ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکری نوێی وڵاته‌که په‌یمانیان پـێداوه له ماوه‌ی دوو مانگدا پـیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر ده‌سـتوردا بکرێت و پاشـان ڕیفراندۆمێـکی له‌سه‌ر سـازبکرێت.
غونیم و عه‌مر سه‌لامه‌ی بڵاگه‌ر له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بڵاویان کردۆته‌وه که‌وا وابه‌سـته‌یی ده‌سه‌ڵاتیان به‌و په‌یمانه مسۆگه‌ر کردووه له‌و وتووێژه‌ی ئه‌نجامیان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی له‌شـکردا، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی گرتۆته ده‌ست له‌وه‌تای حوسنی موباره‌ک له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌ستی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یان به دڵخۆشهکهر ناوزه‌دکرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وائل غونیم به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری گوگڵ له میسر و چالاکوانانی دیکه‌ی سه‌ر ئنته‌رنێت ڕۆڵێـکی سه‌ره‌کیان دی له ماوه‌ی ئه‌و 18 ڕۆژه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌ت ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی ناچارکرد له پاش 30 سـاڵ له حوکمڕانی ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بداته ده‌ستی له‌شـکر.
چالاکوانان ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی له‌شـکر پـێـیان ڕاگه‌یاندووه کۆمیته‌یه‌کی نوێ له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا چاکسـازی به‌سه‌ر ده‌سـتوری وڵاته‌که‌دا ده‌کات و پاشـان له ماوه‌ی 2 مانگدا ڕیفراندۆمێـکی له‌سه‌ر سـازده‌کرێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکری هیچ خشته‌یه‌کی کاتیان بۆ ئه‌م کاره دیاری نه‌کردووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی له‌شـکر کارکردنی به ده‌سـتوری ڕاگرت و په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه که ئه‌مانه دوو داوای سه‌ره‌کی خۆپـیشـانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی بوون، ئه‌وانه‌ی وه‌ها له ده‌سـتور و یاسادانه‌رانیان ده‌ڕوانی ئامرازی ده‌سـتی حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک بن.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـکر له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتیان ئه‌وان بۆ 6 مانگ وڵاته‌که حوکم ده‌که‌ن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی ئه‌نجام ده‌درێن. بڕیاره هه‌ڵبژاردنه‌کان له مانگی نۆدا سـازبکرێن.