هێرشێـکی نوێ کراوه‌ته سه‌ر لوله‌یه‌کی گازبه‌ر له نیمچه دورگه‌ی سینا له میسر.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی میسری ده‌ڵێت چه‌ند که‌سێـکی تێکده‌ر هێرشیان کردۆته سه‌ر به‌شێـکی لوله‌یه‌کی گازبه‌ر له دوری 60 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شـارۆچکه‌ی ئه‌لعه‌ریف.
ئاژانسی ناوبراو ده‌شڵێت له هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا هیچ که‌س زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات زیانێـکی که‌میش به لوله گازبه‌ره‌که که‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌می هێرشه‌که‌دا ئه‌و لوله گازبه‌ره نیمچه به‌تاڵ بووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ئه‌م لوله گازبه‌ره گازی سروشتی ده‌گوێزێته‌وه بۆ ئیسرائیل و ئوردن. ئه‌مه هه‌شته‌مین جاره له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا که‌سانی تێـکده‌ر ئه‌م لوله گازبه‌ره بکه‌نه ئامانج.
له ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌مسـاڵدا هێزه‌کانی پـۆلیسی میسری محه‌مه‌د ئه‌لتائیـیان ده‌سـتگیرکرد. ناوبراو ئه‌ندامێـکی پایه به‌رزی گرووپـێـکی چه‌کدارانی ئیسلامی بوو که گومانی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی لێـکرابوو.