داواکاری باڵا له دادگایکردنی حوسنی موباره‌ک داوای سزای له سێداره‌دانی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی پێشـووی میسر و هه‌روه‌ها هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی کردووه.
موسته‌فا سوله‌یمان له‌میانه‌ی دانیشتنێکی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ی دادگا له قاهیره‌ی پایته‌خت ئه‌م داوایه‌ی کرد.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه حوسنی موباره‌ک به گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها به رۆڵی له کوشتنی سه‌دان له خۆپـیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت تاوانبارکراوه، ئه‌وانه‌ی له ده‌می راپه‌ڕینی ساڵی رابردوودا ناچاریانکرد واز له کورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت. هاوکات سه‌رۆکی پـێشـووی میسر دانی به‌و تۆمه‌تانه‌دا نه‌ناوه.
ئه‌گه‌ر موباره‌ک به هۆی کوشتنکاری میانه‌ی راپه‌ڕینه‌که حکوم بدرێت ئه‌وا سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا ده‌درێت. تۆمه‌تباره‌کانی تر بریتین له هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک و وه‌زیری ناوخۆی میسر و ئه‌فسه‌رانی باڵای هێزه‌کانی پـۆلیس. به‌ڕێز موسته‌فا سوله‌یمانی داواکاری گشتی داوای سزای مه‌رگ بۆ ئه‌وانیش ده‌کات.