کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی له وڵاتی میسر ده‌ڵێت حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که له‌هۆش خۆی چووه، 8 ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ناو زیندانێـکی قاهیره هه‌تا ماوه‌ی ئه‌و بڕیاری زیندانیکردنه ههتاههتایـیهی سه‌پـێندراوه به‌سه‌ریدا به‌سه‌ری ببات.
وه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌ڵێن حوسنی موباره‌ک مردووه، ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگهپـێدانێـکی تایبه‌تیـیان داوه به سۆزان موباره‌ک هاوسه‌ری سه‌رۆکی پـێشـووی میسر و هه‌روه‌ها به دوو بوکه‌که‌شی هه‌تا زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی بکه‌ن وه‌ک کاربه‌ده‌سـتێـکی زیندانه‌که به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌رۆکی پـێشـووی میسر براوه‌ته زیندانه نوێـیه‌که‌ی، دووچاری کێشه‌ی ناڕێـکی لێـدانی دڵ بووه و بۆ هه‌ناسه‌دانیش پـێویستی به یارمه‌تی هه‌بووه.
کاربه‌ده‌سـتانی زیندانه‌که به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت ده‌ڵێن حوسنی موباره‌ک ته‌نها شه‌له‌مه‌نی و ماست ده‌خوات. ده‌سه‌ڵاتداران ژماره‌یه‌ک داوای که‌سوکاری موباره‌که‌یان ڕه‌دکردووه‌ته‌وه هه‌تا بـبرێته دامه‌زراوێـکی له‌شـکری.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ته‌له‌فیزیۆنی وڵاتی میسر گوتویه‌تی به‌پـێی ڕاپـۆرتی ده‌سـته‌ی ته‌ندروسـتی ده‌شێت مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی مێشـک له‌سه‌ر حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی میسر هه‌بێت.