Accessibility links

لەشکری میسر دەڵێت 12 سەرکردەی گروپێـکی سەر بە داعشی کوشتووە

  • VOA News

In this still image taken from video provided by the Egyptian military, an Egyptian fighter jet takes off from an undisclosed location in Egypt to strike militant hideouts in the Libyan city of Darna, May 26, 2017.

لەشکری میسر ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگیـیەکانی وڵاتەکەی بۆردومانی توندڕەوانیان کردووە لە باکوری سینا و لە ئاکامدا 12 لە سەرکردەی ڕێکخراوی بەیت ئەلمەقدسی سەر بە داعش کوژراون و 4 ئۆتۆمبیلی گروپەکە تێکشکێنراون.

عەقید تامر ئەلڕفاعی گوتەبێژی لەشکری میسر ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر فەیسبوکی فەرمی خۆی ڕاگەیاندنێـکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە لەگەڵ ڤیدیۆیەکدا کە بۆردومانی بینایەک دەکرێت، بەڵام باسی لەوە نەکرد کەی بۆردومانەکە ئەنجامدراوە.

دەڵێت لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری تەواو هێرشە ئاسمانیـیەکە ئەنجامدراوە لەو کاتەی سەرکردەکانی ئەو گروپە لە کۆبوونەوەدا بوون.

جێی ئاماژەیە هەرچەندە بەیت ئەلمەقدس لە ساڵی 2014 وە بەیعەتی بۆ داعش ڕاگەیاندووە و ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ ویلایەتی سینا، بەڵام کاربەدەسـتانی میسر هەر بە ناوەکەی جارانی ناودێری دەکەن.

XS
SM
MD
LG