میسر سه‌ردانی مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بۆ وڵاته‌که‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه به‌هۆی ئه‌و لێـدوانانه‌ی داویه‌تی له‌سه‌ر ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی ناکات به‌هۆی ئه‌و لـێدوانانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فارس داویه‌تی و تیایدا گوتوویه‌تی سه‌رکرده فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان به‌م وتووێژانه‌ی ئاشـتی خیانه‌ت له گه‌لی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک له‌گه‌ڵ شـا عه‌بدوڵـڵای ئوردن ئاماده‌ی وتووێژه‌کانن.
میسر ده‌ڵێت بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی میسر و ئێران و کوبا له چوارچێوه‌ی ترۆیکای وڵاتانی بێ لایه‌ن کۆبـبنه‌وه، وه‌لێ دواخرا. وه‌هاش دانرابوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه موتـته‌کی بگاته میسر.