میسر به شـێوه‌یه‌کی کاتی سـنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ که‌رتی غه‌ززه کرده‌وه به مه‌به‌سـتی ڕێـگه‌دان به گه‌یشتنی یارمه‌تیـیه مرۆیی‌یه‌کان بۆ ناوچه‌که.
ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک ئه‌م فه‌رمانه‌ی دا، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی کۆماندۆکانی ئیسرائیل خۆیان دا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک که‌شـتی هه‌ڵـگری کۆمه‌ک بۆ که‌رتی غه‌ززه له نێو ئاوی نێوده‌ڵه‌تیدا و کوژرانی به لایه‌نی که‌م 9 که‌سی لێـکه‌وته‌وه.
زوویه‌کی ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بێ لایه‌ن و ئاشـکرا له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له وتووێژ و مشـتومڕ، هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌که‌ی ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر به‌یانـنامه‌یه‌ک ئه‌و کارانه سه‌رزه‌نشت ده‌کات که بوونه مایه‌ی کوژرانی ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له ئیسرائیل کرد ده‌موده‌ست ئه‌و که‌شـتیانه ئازاد بکات له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵـکه سیڤیله‌ی له سه‌ریان بوون.