Accessibility links

له‌سه‌ر یاری تۆپـی پـێ له‌ میسر 73 که‌س ده‌کوژرێن


له‌سه‌ر یاری تۆپـی پـێ له‌ میسر 73 که‌س ده‌کوژرێن
له‌سه‌ر یاری تۆپـی پـێ له‌ میسر 73 که‌س ده‌کوژرێن

له‌ ئاکامی شه‌ڕ و پـێـکدانێـک به‌ چه‌قۆ و به‌رد و شووشه‌ له‌ پاش یاریـیه‌کی تۆپی پـێ له‌ میسر 73 که‌س کوژراون و سه‌دان که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

ڕووداوه‌که‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ یاریگای شـاری بۆر سه‌عید بووه‌ له‌ پاش یاری نێوان هه‌ردوو تیپی ئه‌لمیسری و ئه‌هلی که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌لمیسری به‌ 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ک له‌ ئه‌هلی بردۆته‌وه‌.

کارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی له‌ چوار نه‌خۆشـخانه‌ی شـاره‌که‌ به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسیـیان گوتووه‌ کۆی ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشـتۆته‌ 73 که‌س.

هێزه‌کانی ئاسایش و له‌شـکر به‌ شه‌قامه‌کانی شـاره‌که‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕه‌وشه‌که‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن فه‌رمانی لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ دراوه‌. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش به‌ نیازه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ سـازبکات.

XS
SM
MD
LG