ژماره‌یه‌ک حکومه‌ت گوتوویانه خه‌ریکی ڕێـکخسـتنی کاروباره‌کانن بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیانی بیانی له میسر هاوکاتی شه‌شه‌م ڕۆژی خۆپـیشـاندانه‌کان له‌و وڵاته.
واشنتن داوای له هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریکی کردووه که له میسر بێنه ده‌رێ و گوتوشیه‌تی فڕۆکه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا دابینده‌کرێت و ده‌شڵێت هه‌ر که‌سه به ئاره‌زوی خۆیه‌تی له میسر بمێنێته‌وه یان بێته ده‌رێ.
کاربه‌ده‌سـتانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره گوتوویانه تا ئێسـتا نه‌زانراوه ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریکیانه چه‌ندن که ده‌یانه‌وێت له میسر بێنه ده‌رێ. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته که‌سوکاری دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له میسر بێنه ده‌رێ.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وڵاتانی تریش فڕۆکه‌یان ناردووه بۆ ئه‌و وڵاتیانهی ده‌خوازن له میسر بچنه ده‌رێ، له‌وانه ئازربایجان، هیندسـتان، عێراق، ژاپـۆن و هه‌روه‌ها تورکیاش.