Accessibility links

توندڕەوان هەوڵی تێکدانی هەڵبژاردنی میسر دەدەن


لە ڤیدیۆیەکدا وەک دەگوترێت ڕێکخراوێکی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی بڵاوی کردۆتەوە داوا لە لایەنگران و چەکدارەکانی دەکات هاوکاتی هەڵبژاردنەکەی مانگی داهاتووی سەرۆکایەتی وڵاتی میسر هێرش بکەن.

لەو ڤیدیۆیەدا ئاگاهیش دراوە بە خەڵک تا دووربن لە بنکەکانی دەنگدان.

درەنگانێکی رۆژی یەکشەممە ئەو ڤیدیۆیە لەسەر ماڵپەڕێک بڵاوکراوەتەوە کە هاوسۆزی دەوڵەتی ئیسلامییە.

ئەو ڤیدیۆیەش وەک کاربەدەستانی میسر ئاماژەیان پێکردووە دەشێت دوای ڕۆژی هەینی و دوای دەستکردن بە کردە لەشکری و ئاسایشییەکان بۆ لەناوبردنی تێرۆریستان و توندڕەوان تۆمارکرابێت، وە دەڵێن لە بەشیکی کورتی ڤیدیۆکەدا ئاماژە بەو کردە ئاسایشیە لەشکریانە کراوە.

لەو ڤیدیۆیەدا دیمەنی هێرشەکانی پێشووی دەوڵەتی ئیسلامی نیشاندراون لە ناوچەی سینا و هەروەهاش کوشتنی سەربازە بێ چەکەکان و ئەوانەش کە دەوڵەتی ئیسلامی گومانیان لێیان بووە هاوکاری هێزە ئاسایشییەکانی میسریان کردبێت.

XS
SM
MD
LG