ده‌نگده‌ران له میسر خۆ ئاماده ده‌که‌ن یه‌کشه‌ممه ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی دا بده‌ن که له‌وه‌تای ساڵی 2005 وه یه‌که‌م جاره له‌وه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت، له کاتێك کۆمه‌ڵانی ئۆپۆزیسیۆن و مافه مه‌ده‌نیه‌کان سکالایان سه‌باره‌ت به پێشێلکاری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانو هه‌راسان کرده‌ن ڕاگه‌یاندووه.
کۆمه‌ڵی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌خوان ئه‌لمۆسله‌مین ده‌ڵێت هه‌ێنی دادگایه‌کی شاری ئه‌سکه‌نده‌رییه سه‌زای 2ساڵ زیندانی بۆ 12 که‌س له لایه‌نگرانی بڕیوه‌ته‌وه به تاوانه‌کانی به‌رێوه‌برده‌نی هه‌ڵمه‌تی نایاسایی پێشبرکێ. ئه‌م سه‌زایانه نوێ ترین هه‌نگاوه‌ن له ژماره‌یه‌ك سه‌رکوتکرانی ئه‌م کۆمه‌له به‌ربندکراوه که پاڵێوراوه‌کانی وه‌ك کاندیدای سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن.
یاسای میسر ڕێگه‌ی چالاکی به پارتی ئایینی نادات به‌ڵام ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی ئه‌خوان ئه‌لمۆسله‌مین پشتگیری لێکردبوون ئێستا یه‌ک له‌سه‌ر پێنجی ئه‌نجومه‌نی خواروی پارلمان پێك ده‌هێنه‌ن. له ده‌نگدانه‌که‌ی یکشه‌ممه ئه‌م کۆمه‌له ئۆپۆزیسیۆنه پشتگیری له 130 پاڵێوراو ده‌کات.
پاریزه‌رێکی ئه‌ۆ ڕێکخراوه‌یه و کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایش ده‌ڵێن کابه‌ده‌ستانی میسر له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابوردو به‌که‌می 22 که‌سیان ده‌ستگیر کردووه. کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابوردوو کاربه‌ده‌ستانی میسر زیاتر له 1،200 له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان ده‌ستگیر کردووه.