میسریـیه‌کان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگ ده‌ده‌ن له هه‌ڵبژاردنێـکی په‌رله‌مانیدا که‌وا چاوهڕواندهکرێت سه‌رکه‌وتنێـکی مه‌زن له‌گه‌ڵدا بهێنێت بۆ پارتی دیموکراتیکی نیشـتیمانی فه‌رمانڕه‌وای سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک.
پارته‌که له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌کی زۆری کورسیـیه‌کان به‌ده‌سـتبهێنێت پاش کشـانه‌وه‌ی دوو له گرووپه گه‌وره‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، گوایه به‌هۆی سـاخته‌کاری له خولی یه‌که‌می ده‌نگدانه‌کانی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوودا کراون.
پارته ئۆپـۆزسـیۆنهکانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین و ئه‌لوه‌فد پـلانی خۆیان ڕایاگه‌یاند بۆ پـێشـکه‌شـکردنی سـکاڵاکانیان به دادوه‌ری گشـتی وڵاته‌که سه‌باره‌ت به‌و پـێشێـلکاریـیانهی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کراون.
ئیخوان ئه‌لموسلیمین له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕۆژی هه‌ینی گوتی سـکاڵاکان پـێـکهاتووه له ترساندن و تۆقاندن و شه‌ڕفرۆشتن و پـێشـێلیکردن له لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتیکی نیشتیمانیـیهوه.