له میسر له پـێـکدادانێـکی نوێ‌دا که سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه له‌گه‌ڵ گرووپی ئیخوان ئه‌لموسلمینی ئۆپـۆزسیۆندا هێزه‌کانی ئاسایش سه‌دان له لایه‌نگرانی ئه‌و گرووپه‌ی ده‌سـتگیرکرد.
له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه گرووپه‌که ده‌ڵێت زۆرینه‌ی ڕووداوه‌کان ڕۆژی هه‌ینی له ئسکه‌نده‌ریـیه ڕوویداوه. ده‌شڵێت له هه‌ندێ ڕووداودا هێزه‌کانی ئاسایشی میسر گازی فرمێسـک ڕێژ و گولـله‌ی لاستیکی به‌کارده‌هێنن بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی لایه‌نگرانی پاڵێـوراوه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان ئه‌لموسلمین. ده‌سه‌ڵاتی میسر ده‌سـتگیرکردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی پـشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا پـۆلیس سه‌دان لایه‌نگری گروپی ئیخوان ئه‌لموسلمینی ده‌سـتگیرکرد که بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئۆپـۆزسیۆنه و به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌ڵام پاڵێوراوه‌کانی وه‌ک سه‌ربه‌خۆ خۆیان پاڵاوتووه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه 5 کورسی هه‌یه له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا.
وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت پارتی سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک پارتی نیشـتیمانی دیموکراتی زۆرینه به‌ده‌سـتبهێنن له‌و ده‌نگدانه‌ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گرووپه‌کانی مافی مرۆڤ میسر تاوانبارده‌که‌ن به به‌کارهێنانی هێز دژی ڕکه‌به‌ره‌کانی سیاسی و ده‌نگده‌ران بۆ مانه‌وه‌ی پارتی به‌ڕێز موباره‌ک له ده‌سه‌ڵاتدا.