بۆ یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی شه‌ش سـاڵی ڕابردوودا نرخی دراوی میسری نزمترین ئاست به‌خۆوه بـبینێت له بازاڕه دراویـیه‌کانی جیهاندا به‌رامبه‌ر به دۆلار.
دابه‌زینی نرخی دراوی میسری هاوکاته له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بانکه‌کاندا پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته به‌هۆی پـشـێوی و ئاڵۆزیـیه سـیاسیـیه‌کانی میسره‌وه داخرابوون.
ماوه‌ی کارکردنی بانکه‌کانی میسر که‌متره له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا وه‌ک له ڕۆژانی پـێش خۆپـیشـاندانه‌کان.
ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بانکه‌کانیان کرده‌وه به‌و هیوایه‌ی وڵاته‌که بکه‌وێته‌وه باری ئاسایی خۆی پاش ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی دژی سه‌رۆکی میسر ده‌کرێن و باری ئابوری وڵاته‌که‌شی تێـکداوه.