ئیسلامیـیه‌کانی میسر بوونه زۆرینه له‌و لیژنه 100 ئهندامیـیهی که بڕیاره ده‌ستبه‌کاربێت بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی سیکیولار و لیبراڵه‌کانی میسر.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاژانسی دهنگوباسی مینای ده‌وڵه‌تی میسر ناوی ئه‌ندامه‌کانی ڕاگه‌یاند، ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو خانه‌ی سه‌روو و خوارووی په‌رله‌مان که ئیسلامیـیه‌کان تیایاندا زۆرینه‌ن له دانشتنێـکی هاوبه‌شدا دهسـتنیشـانیان کردن.
لیژنه‌که 50 ئه‌ندامی له په‌رله‌مانتاران پـێـکهاتووه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی میسر ده‌ڵێن له‌و 50 که‌سه 37 یان ئیسلامین. 50 ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن و ئه‌وانیش هێنده ئیسلامیـیان تێدایه که وه‌های لێبێت بـبنه زۆرینه له‌و لیژنه 100 ئهندامیـیهدا.
په‌رله‌مانتاره لیبراڵ و چه‌پڕه‌وه‌کان که که‌مینه‌ن بایکۆتی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌که‌یان کرد, ده‌ڵێن ئیسلامیـیه‌کان ده‌یانه‌وێت هه‌ر بۆخۆیان ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که دابنێن.