وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت واشنتن چاودێری ڕۆڵی ئیسـلامیـیه میسریـیه‌کان ده‌کات له دانوسـتاندنه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و پاشـان هه‌ڵوێسـت له به‌رامبه‌ر به‌شـداری ئه‌وان له پـرۆسه‌ی سیاسی‌دا دیارده‌کرێت.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا NPR ، هێله‌ری کلنتن گوتی بڕیاری ئیخوان ئه‌لموسلیمین بۆ ئه‌نجامدانی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌ت، وا ده‌رده‌که‌وێت که ئێسـتا ئیخوان به‌شـداری له دیالۆگی نیشـتیمانیدا ده‌کات، ئه‌وه‌ی که واشنتن داوای ده‌کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما به ژماریه‌ک له ڕێبه‌رانی جیهانی گوتووه پـێویسته سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک به زووترین کات ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بکات به شێوه‌یه‌کی ڕێـکخراو و ئاشـتیانه.
کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک ئۆباما بۆ تاووتوێـکردنی ڕه‌وشی میسر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی کردووه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن و ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێـلا مێرکل و میری میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب محه‌مه‌د بن زاید.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا نووسینگه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند به‌ڕێز کامیرۆن و به‌ڕێز ئۆباما هاوبیربوون له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی میسر ده‌بێت نه‌خشه‌یه‌کی ڕێگه‌ی ئاشـکرا و بڕواپـێـکراو هه‌بێت بۆ گۆڕینی سـیاسی به زووترین کات.
هه‌روه‌ها جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆکی میسر عومه‌ر سوله‌یمان په‌یامی سه‌رۆک ئۆبامای گه‌یانده حکومه‌تی میسری. کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاند که‌وا بایدن داوای له حکومه‌تی میسر کردووه به زووترین کات کارنامه‌ی ڕیفۆرمه سه‌ره‌کیـیه‌کان ئاشـکرا بکات و کاتی ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمه‌کان دیاربکات و وابه‌سـته‌یی خۆی به‌و ڕیفۆرمانه ڕابگه‌یه‌نێت.