له ئاکامی هه‌ڵگیرسـاندنی پـێـکدادان له نێوان هه‌زاران له خولیادارانی تۆپی پـێ و هێزه‌کانی ئاسایش له شـاری پـۆرسه‌عیدی میسر، لاوێـک کوژراوه و زیاتر له 18 که‌سی دیکه برینداربوون. ده‌ڵێن لاوه‌که له پشته‌وه ته‌قه‌ی لێـکراوه.
خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایـیه‌کان له شه‌وی دوێنێ هه‌ینیـیه‌وه له‌و شـاره ده‌سـتیان‌پـێـکردووه پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی یانه‌کانی تۆپـی پـێی میسر بڕیاری دا یانه‌ی ئه‌لمیسری بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له یاریکردن قه‌ده‌غه‌بکرێت و یاریگای پـۆرسه‌عیدیش بۆ ماوه‌ی سێ سـاڵ دابخرێت.
پـێـکدادانه‌کان هه‌تا ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون و هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کرد بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی ئه‌و هه‌زاران که‌سه‌ی ڕێگه و بانه‌کانیان گرتووه و له به‌رده‌می ئۆفیسه‌کانی حکومه‌تدا گردبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیاری یه‌کێتی یانه‌کانی تۆپـی پـێی میسر له به‌رامبه‌ر ئه‌و پـێـکدادانه خوێناویانه‌ی سه‌ره‌تای مانگی دوو درا که له پاش یاریـیه‌کی تۆپی پـێی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌لمیسری و ئه‌لئه‌هلی له یاریگای پـۆرسه‌عید که‌وتنه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 74 که‌س.
دادی میسریش بڕیاری دادگایی‌کردنی 75 که‌سی داوه که نۆیان ئه‌فسه‌ری باڵای پـۆلیسن و سیانیان کاربه‌ده‌سـتی یانه‌ی تۆپی پـێی ئه‌لمیسرین.