سه‌رۆکی کڵێسه‌ی قیپتی میسری داوای هێمنی و دان به‌خوداگرتنی کردووه و هه‌روه‌ها داوای له حکومه‌تی میسریش کرد کار له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی شیکایه‌ته‌کانی فه‌رق و جودایی له دژی مه‌سیحیه‌کان بکات، ئه‌مه‌ش له‌و کاته‌ی خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا وا بۆ رۆژی سێهه‌مه له‌گه‌ڵ پۆلیسی میسریدا به‌یه‌کاندا ده‌دا.
پاپا شینۆدای 3 ی قیپتیه‌کان، ئه‌وه‌ی ڕابه‌ری روحی گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحیه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راسته دوێنێ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی میسری گوتی ده‌بێت حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی حکومه‌تی میسری یاسا ناڕه‌واکان راستبکاته‌وه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئازادی ئاینی کۆت و پـێوه‌ند ده‌که‌ن.
له وته‌که‌یدا پاپای قیپتیه‌کان به‌ڕێز شینۆدا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که هێرشه بێ پێشیه‌نه‌که‌ی کرایه سه‌ر کڵێسه‌ی مه‌سیحیه قیپتیه‌کان له شاری ئه‌سکه‌نده‌ریه‌ی میسری ترسی خسته نێو دڵی موسڵمانان و هه‌روه‌ها مه‌سیحیه‌کانیش. ناوبراو داوای له لایه‌نگرانی خۆی کرد به ئارام و بێده‌نگ بن و هوشیاری ئه‌وه‌ی دا که ڕه‌نگه توندڕه‌وانی سیاسی ناره‌زایی قیپتیه‌کان بقۆزنه‌وه و ئه‌جنده‌ی خۆیانی دژ به حکومه‌ت پیاده‌بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌و ده‌مه‌وه‌ی له دره‌نگانێکی دوێنێدا پاپای قیپتیه‌کان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی میسری له‌و باره‌یه‌وه ده‌دوا، به سه‌دان له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا که زۆربه‌یان مه‌سیحی بوون له دوو ناوچه‌ی قاهیره‌ی پایته‌خت به‌یه‌کیاندا ده‌دا.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی میسری وا ره‌وشی ئاسایشی به‌هێز و پته‌و ده‌که‌ن به‌ر له 7 ی ئه‌م مانگه که تیایدا قپیپتیه‌کان ئاهه‌نگی کریسمس ده‌گێرن.