که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا کابینه‌ی حکومه‌ت داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی خۆی خسـتۆته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی له‌شـکری وڵاته‌که، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌و پـێـکدادانه خوێناویانه‌ی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیسدا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی مینای سه‌ر به ده‌وڵه‌ت شه‌وی دووشه‌ممه گوتی ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ت له کاره‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری بڕیار له‌سه‌ر داواکه ده‌دات.
له لایه‌کی دیکه‌وه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون و هه‌روه‌ها کۆشـکی سـپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نیگه‌رانی قوڵی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیـیانه‌ی له میسر که‌وتوونه‌ته‌وه، دا‌واشیان له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد دان به خۆیاندا بگرن و هێمنی وڵاته‌که‌یان بـپارێزن.