ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch گومانی له ڕاپـۆرتێـکی میسری ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به کوشـتنی گه‌نجێـک و ده‌ڵێت به‌ڵـگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌ن که ده‌یسه‌لمێنن دوو ئه‌فسه‌ری پـۆلیس به لێـدان ئه‌و گه‌نجه‌یان کوشـتووه.
ئه‌م ڕێـکخراوی مافی مرۆڤه که باره‌گاکه‌ی له ئه‌مه‌ریکایه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه داوای له حکومه‌تی میسر کرد لێـکۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌که بکات و ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره دادگایی بکات.
جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شـی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێـکخراوه‌که (جۆ ستۆرک) گوتی چه‌ندین که‌س به چاوی خۆیان دیویانه که چۆن ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره له 6 ی مانگی شه‌شدا له شـاری ئه‌سکه‌نده‌ره‌یه به لێـدان خالید سه‌عیدی ته‌مه‌ن 28 سـاڵیان کوشـتووه.
ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌کیان دیوه ده‌ڵێن پـۆلیسه‌کان چه‌ندین جار سه‌ری گوڕه‌یان به تاقێـکی مه‌ڕمه‌ڕی که‌فیتریایه‌کی ئنته‌رنێتدا کێشـاوه و پاشـان به ده‌رگایه‌کی ئاسندا.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی ئه‌و گه‌نجه له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکراونه‌ته‌وه و تیایدا نیشـانی ده‌دات که چۆن سه‌رو گوێلاکی شـکاوه.
داواکاری گشـتی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی پشـکنینێـکی دیکه له‌سه‌ر ته‌رمی خالید سه‌عید کراوه و هه‌ر هه‌مان هه‌ڵـسه‌نگاندنه‌که‌ی پـێشـووی سه‌لماندووه که له ئه‌نجامی قوتدانی تۆپه‌ڵێـک تلیاکدا خنکاوه.