دادگایه‌کی تاوانی میسر سزای له‌سێداره‌دان به سه‌ر 31 ئیسلامی‌دا ده‌رکرد که له‌کوشتنی هشام به‌ره‌کات سه‌رۆکی دادگای گشتی وڵات له مانگی 6ی ساڵی 2015دا ده‌ستیان هه‌بوو.
بڕیاره‌که شه‌ممه دادوه‌ر حه‌سه‌ن فه‌رید ده‌ریکرد، پرسی ئه‌و 31 که‌سه ڕه‌وانه‌ی موفتی وڵات کراوه بۆ بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری کۆتایی له سه‌ر بدات هه‌ر چه‌ند مه‌رج نیه ئه‌و به تاوانبار ناسینه جێ به جێ بکرێت، به‌ڵام به پێێ ڕێ و شوێنی دادوه‌ری له له‌کاتی بڕیاری له‌سێداره‌دان له لایه‌ن داداگانه‌وه په‌یره‌وی ده‌کرێت.
ڕۆژی 22ی مانگی جولای کۆبوونه‌وه‌ی دووباره ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتڕاستی بڕیاری دادگاکه بکرێته‌وه و هه‌روه‌ها له سه‌ر 36 گیراوی تر له په‌یوه‌ندی ئه‌و که‌یسه دا فه‌رمان بده‌ن.
به‌ره‌کات گه‌وره‌ترین به‌رپرسی حکومه‌ت بوو که چه‌کدارانی ئیسلامی کوشتیان دوای کودتای هێزی سه‌ربازی به‌سه‌ر محه‌مه‌د مورسیدا له‌ساڵی 2013، که یه‌که‌م سه‌رۆک بوو به‌هه‌ڵبژاردنی ئازاد یه‌ک ساڵ ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.