فه‌رمانڕه‌وایانی له‌شـکری میسر په‌یمانیان داوه کۆتایی به توندوتیژی ئاینزایی له وڵاته‌که‌دا بهێنن، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له شه‌ڕ و پـێـکدادانێـک که له گه‌ڕه‌کێـکی قاهیره که‌وته‌وه له‌سه‌ر ئاینزایی و تیایدا 12 که‌س کوژران و زیاتر له 200 که‌سی دیکه برینداربوون.
ڕێبه‌رانی له‌شـکری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتیان 190 که‌س ده‌سـتگیرکراون به‌هۆی په‌یوه‌ندیان به‌و توندوتیژیـیانهوه، وه ده‌درێن به دادگایه‌کی له‌شـکری هه‌تاکو حوکم بدرێن.
سه‌رۆک وه‌زیری میسر عیسام شه‌ره‌ف گه‌شـتێـکی بۆ ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی که‌نداو هه‌ڵوه‌شـانده‌وه و داوای سـازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی حکومه‌ته‌که‌ی کرد بۆ چۆنێتی کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر توندوتیژیـیه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان موسڵمان و مه‌سیحیـیه‌کانی وڵاته‌که.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خه‌ڵـکانی موسڵمان له ناوچه‌ی ئمبابهی قاهیره له چوارده‌وری کڵێسـایه‌ک گردبوونه‌ته‌وه، گوایه کچێـکی مه‌سیحی له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به موسڵمان. ڕاپـۆرته هه‌واڵی دیکه ده‌ڵێن ئه‌و خه‌ڵکه موسڵمانه له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و کچه بووه به موسڵمان و ئێسـتا ڕێگه‌ی لێـگیراوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پـیاوێـکی موسڵماندا بـبه‌ستێت.