به هه‌زاران له هاوڵاتیانی میسری ڕژاونه‌ته نێو جاده و بانه‌کان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به گوته‌ی خۆیان له به‌رامبه‌ر سسـتی ڕه‌وتی چاکسـازیـیه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان و هه‌وره‌ها دادوه‌ری بۆ ئه‌و قوربانیـیانه‌ی له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی لایه‌نگری دیموکراسی ئه‌مسـاڵدا که‌وتنه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌کی بێ شومار له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له قاهیره‌ی پایته‌خت گردبوونه‌وه و هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران چادریان له‌وێ هه‌ڵدابوو. هاوکات خه‌ڵـکانی دیکه وێنه و ئاڵای میسریان ده‌شه‌کانده‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ خۆپـیشـاندانێـکی بچوکتر له هه‌ردوو شـاری ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه و سوێس به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه پـێـکردنه گردبوونه‌وه‌کان دوابه‌دوای چه‌ند بڕیارێـکی دادوه‌ری بوو که هاوڵاتیانی میسری تۆڕه‌کرد. خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن دادگایی‌کردنی به‌رپـرسـانی ڕژێمی پـێشـووی میسری به ئه‌ندازه‌ی پـێویست شـهفافیهتی تێدا نیـیه و هه‌روه‌ها به سـستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ده‌مێـکی پـێشـوه‌ختی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به سه‌دان له خۆپـیشـانده‌ران له شـاری سوێس هێرشیان برده سه‌ر دادگایه‌ک و هه‌روه‌ها پـۆلیسخانهیهک. هاوڵاتیانی ناڕه‌زایی میسری له بڕیارێـکی دادوه‌رێـک توڕه و شێتگیربوون که پـشـتیوانی له ئازادکردنی 7 ئه‌ندامی پـۆلیس به که‌فاله‌ت کرد.
ئه‌م پـۆلیسـانه به کوشـتنی خۆپـیشـانده‌ران له میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کاندا تۆمه‌تبارکراون. ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی بووه مایه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسـنی موباره‌کی سه‌رۆکی پـێشـووی میسری له مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو دادگایه‌ک له قاهیره 3 وه‌زیری کابینه‌ی پـێشـووی به‌ڕێز موباره‌کی ئازادکرد، ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی تاوانبارکرابوون.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێـگرتن له کاری ناڕه‌زایی ڕوو له هه‌ڵچوو له میسر، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆکی ده‌زگای ئاسایشی میسری پـلانێـکی ڕاگه‌یاند بۆ له‌کارده‌رکردنی به سه‌دان له ئه‌ندامانی پـۆلیس ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به سه‌رکوتکردنی کوشـندانهی میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که هه‌بووه.