سێ سیناتۆری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هۆشداریان دا سه‌باره‌ت به تێكچوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ڕاده‌یه‌کی خراپ له‌گه‌ڵ میسردا، ئه‌گه‌ر به‌م زووانه مه‌سه‌له‌ی ئه‌و 19 هاوڵاتیـیه‌ی ئه‌مه‌ریکایه چاره‌سه‌ر نه‌کرێت که تۆمه‌ت کراون به‌وه‌ی پاره‌یان به شێوه‌یه‌کی ناقانونی بۆ کۆمه‌ڵه دیموکراتخوازه‌کان دابینکردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه سیناتۆرانی کۆماری جۆن مه‌ککه‌ین و کێڵی ئایۆت و سیناتۆری بێ لایه‌ن جۆ لیبه‌ر مان ڕایانگه‌یاند پشتیوانی کۆنگرس بۆ میسر، به کۆمه‌کی دارایـیشهوه، له مه‌ترسیدایه.
ئه‌م سیناتۆرانه ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی که له ناو حکومه‌تی میسردا دژایه‌تی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن، ئاستی گرژیـیه‌کان زیاد ده‌که‌ن و هانی ڕای گشتی خه‌ڵک ده‌ده‌ن، به‌ڵام گوتیشیان خه‌ڵکانی نیاز پاکی هه‌ر دوو وڵات، سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌که‌ن.
شایانی باسه میسر ده‌ڵێت 43 چالاکوان به 19 هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکاوه که بۆ ڕێکخراوه ناحکومیـیه‌کان کار ده‌که‌ن به تۆمه‌تی دابینکردنی پاره به شێوه‌یه‌کی ناقانونی بۆ کۆمه‌ڵه‌کانی دیموکراتخوازی وڵاته‌که، ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌کرێن.