ده‌سه‌ڵاتی له‌شـکری میسر قایل بووه حکومه‌تێـکی نوێ پـێـکبهێنرێت و به‌ڵێنی داوه هه‌تا مانگی حه‌وتی سـاڵی داهاتوو ده‌سه‌ڵات بداته‌وه ده‌سـتی که‌سـانی سیڤیل.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان موشیر محه‌مه‌د حسێن ته‌نتاوی شه‌وی سێشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی گه‌وره قاهیره‌ی پایته‌خت و چه‌ند شـارێـکی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و به ده‌یان که‌س له میانه‌ی توندوتیژی نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا کوژران و به سه‌دانی دیکه برینداربوون.
ته‌نتاوی گوتی ئه‌و ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی کابینه‌تی حکومه‌تی مه‌ده‌نی سه‌رۆک وه‌زیر عیسـام شه‌ره‌فی قبوڵ کردووه، به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌ی هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی حکومه‌تی نوێ پـێـکده‌هێنرێت له کاره‌کانی به‌ده‌وام ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتی ده‌سه‌ڵاتی له‌شـکری ئاماده‌یه ڕێفراندۆمێـک سـازبکات له‌سه‌ر ده‌سـتبه‌جێ گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر هاتوو پـێویستی کرد.
هه‌روه‌ها گوتی کاربه‌ده‌سـتان وابهسـتهن به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی که بڕیاره له 28 ی مانگی یازده سـازبکرێت و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێ به‌ر له مانگی حه‌وتی 2012.
ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره که‌وتنه هوهاکێشـان له‌و ده‌مه‌ی ته‌نتاوی وتاره‌که‌ی پـێشـکه‌ش ده‌کرد. هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران داوای ده‌ست له کارکێشـانهوهیان ده‌کرد. خۆپـیشـانده‌ران ده‌یانه‌وێت به خێرایی کۆتایی به حوکمی له‌شـکری بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌م 29 که‌س له ماوه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی چوار ڕۆژی ڕابردوودا کوژراون.
ئه‌و خۆپـیشـاندانانه گه‌وره‌ترین بوون له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه سه‌رۆکی پـێشـوو حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات لادراوه.