به لایه‌نی که‌م 34 ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی سیاسی ئیخوان ئه‌لموسلیمین قه‌ده‌غه‌کراو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له زیندان هه‌ڵهاتن پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران ڕژانه نێو به‌ندیخانه‌کانی میسر و زاڵ بوون به‌سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش‌دا.
هه‌ڵهاتنی ئه‌ندامانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین له لایه‌ن گوته‌بێژێـکی ئه‌و پارتیـیهوه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه پـشـتڕاستکرایهوه. ئه‌ندامانی ئه‌و پارته له نێو ئه‌و به هه‌زاران دهسـتگیرکراوانهدا بوون که له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی قاهیره و ئه‌سکه‌نده‌ریـیه و شـاره‌کانی دیکه له زیندان هه‌ڵهاتن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به ده‌یان هه‌زار که‌س له شوێنه گشتیـیه‌کاندا کۆبوونه‌وه، له‌وانه گۆڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر داواکانی خۆیان بۆ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسر حوسنی موباره‌ک که بۆ ماوه‌ی 30 سـاڵه سه‌رۆکه.
به شێوه‌یه‌کی به‌رچاوه هێزه له‌شـکریـیه‌کانی میسر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی میسر ده‌بینرێن و تانک و زرێـپـۆشی له‌شـکری بانک و باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌پارێزن.
مه‌زه‌نده ده‌کرێت له‌م ڕووداوانه‌ی میسردا تاوه‌کو ئێسـتا زیاتر له 100 که‌س کوژرابن و یه‌ک هه‌زار که‌سیش برینداربووبن.