چالاکوانانی میسری ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر شـکسـتهێنانی پـۆلیس له ڕێـگه‌گرتن له توندوتیژی له پاش یاریـیه‌کی تۆپی پـێ له شـاری پـۆر سه‌عیدی باکوری وڵاته‌که که تیایدا به لایه‌نی که‌م 74 که‌س کوژران و سه‌دانی دیکه برینداربوون.
خه‌ڵـکی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن زۆربه‌ی پـۆلیسه‌کانی ناو یاریگاکه به خاو و خلیچکی جوڵاونه‌ته‌وه بۆ ڕاگراتنی توندوتیژیـیه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێـگه‌یان به هه‌ندێـک له هانده‌ران داوه چه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ ناو یاریگاکه به‌رن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێلیزابێث ئارۆت ڕاپـۆرتی له میسره‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گرژی باڵی به‌سه‌ر شـاری پـۆر سه‌عیدا کێشــاوه و هێزه‌کانی حکومه‌ت به شه‌قامه‌کاندا بڵاوبوونه‌وه‌ته‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی توندوتیژی دیکه.
جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی پـۆر سه‌عید به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتووه زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان خنکێندراون یان چه‌قۆیان لێـدراوه. گه‌واهیده‌رانیش ده‌ڵێن ژماره‌یه‌کیش به‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه که که‌وتوونه‌ته ژێر پـێوه یان له پـلیکانه‌کانی یاریگاکه به‌ربوونه‌ته‌وه.
ئیخوان ئه‌لموسلیمین که گه‌وره‌ترین پارتی میسره ئۆباڵی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی خسته ئه‌سـتۆی لایه‌نگرانی سه‌رۆکی له‌کارلابراو حوسنی موباره‌ک و ده‌ڵێن دیانه‌وێت ئاژاوه وڵاته‌که بگرێته‌وه.
کابینه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌تاوی باس له ڕووداوه‌که ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها بڕیاری سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی له وڵاته‌که‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه.