به‌رپرسانی میسری ده‌ڵێن ده‌رئه‌نجامه‌کانی خولی یه‌که‌می ده‌نگدانی په‌رله‌مانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به کاتی خۆجێی راده‌گه‌یه‌ندرێن ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا راگه‌یا‌ندنی ئه‌نجامه‌کان بۆ دوو جار دواخران.
ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وانه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌مه له مه‌ڵبه‌نده‌کانی ده‌نگدان له قاهیره و ئه‌سکه‌نده‌ریـیه و هه‌روه‌ها 7 پارێزگای دیکه‌ی میسری ئه‌نجامدرابوون، له سه‌ره‌تادا بڕیار بوو ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و ده‌نگدانانه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رابگه‌یه‌ندرانایه، به‌ڵام به‌رپرسان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌کان گوتیان ئه‌وان بۆ ژماردنی ده‌نگه‌کان پـێویستیان به کاتی زیاتر هه‌بووه.
چاودێران گوتویانه پرۆسه‌ی یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردن له میسر له پاش ئه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک له مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا له ده‌سه‌ڵات لادرا، به گشتی به شێویه‌کی هێمنانه به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند رۆژی به‌ر له ده‌نگدانه‌که بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵات به‌لای که‌م 42 که‌س کوژران و پتر له‌ر 3 هه‌زار که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌مڕۆش خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زای میسری گه‌ڕانه‌وه گۆڕه‌پانی ته‌حریر له نێو جه‌رگه‌ی قاهیره‌ی پایته‌خت بۆ داوای کۆتایی هێنان به حکومڕانی له‌شکری.