سبه‌ینێ چوارشه‌ممه داداگایی کردنی سه‌رۆکی پێشووی میسر حوسنی موباره‌ک ده‌ستپێده‌کات، واته پاش نزیکه‌ی 6 مانگ له‌وه‌ی له شۆڕشێکی 18 ڕۆژی له پـێناو چاکسـازی دیموکراسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.
به‌ڕێز موباره‌ک به تۆمه‌تی کوشتنی به مه‌به‌ست له ڕیێ فه‌رماندان به پۆلیس بۆ ته‌قه‌کردن له خۆپێشانده‌ران له ده‌می سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی میسر گوناهبارکراوه که له‌و ماوه‌یه‌دا به‌لانی که‌م 840 که‌س کوژراون.
ئه‌گه‌ربێتو ئه‌و گوناهبارکردنه به‌سه‌ر سه‌رۆکی پێشووی میسر بسه‌پێ ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سزای مردن ده‌بێته‌وه. به‌ڕێز موباره‌ک به گه‌نده‌ڵی و به به‌کارهێنانی خراپی ده‌سه‌ڵات و به تاڵانبردنی سامانی گشتی گوناهبارکراوه.
ته‌نها سه‌رۆکی پێشوو میسر سبه‌ینێ چوارشه‌ممه دادگایی ناکرێت به‌ڵکو هه‌ردوو کۆڕه‌که‌شی عه‌لا و جه‌مال و حه‌بيب العادلي وه‌زیری ناوخۆش دادگایی ده‌کرێن .
ده‌سه‌ڵاتی دادگایی میسری شوێنی دادگایی کردنه‌که‌یان گۆڕیوه بۆ ئه‌کادیمیای پۆلیسی قاهیره به‌هۆی گرفتی ئاسایشی.