وه‌زیری ته‌ندروسـتی میسر ده‌ڵێت له ئاکامی پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران له ناوه‌ندی قاهیره‌دا پـتر له 1000 که‌س برینداربوون له گه‌ورترین ڕووداوی توندوتیژیدا له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته له ماوه‌ی چه‌ندان هه‌فته‌دا.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن زۆربه‌ی بریندارانی خۆپـیشـاندانه‌کانی که ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتیانپـێـکردبوو هه‌تا ئه‌مڕۆش درێژه‌یان کێشـا دووچاری گرفتی هه‌ناسه‌دان بوونه‌وه له ده‌رئه‌نجامی گازی فرمێسـک ڕێژ که له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ته‌قێنرابوو بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران ئه‌وانه‌ی به‌ردیان هاویشـتبوو و گڕیشـیان به‌ردابووه ئه‌و ناوه. ئه‌و کاره‌ی که دوکه‌ڵی به ناوچه‌که‌دا بڵاوکردبۆوه.
نزیکه‌ی 70 که‌س له نه‌خۆشـخانه‌کاندا چاره‌سه‌رکراون و وه‌زیری ناوخۆی میسر ده‌ڵێت به لای که‌م 40 کارمه‌ندی ئاسایش له نێو برینداره‌کاندا بوون.
هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران داوایان له سه‌رکردایه‌تی حوکمڕانی له‌شـکری میسر کردووه په‌له بکه‌ن له دادگایی‌کردنی ئه‌و به‌رپـرسـانه‌ی که ئۆباڵی سه‌رکوتکردنی خوێناوی شۆڕشی میسریان خراوه‌ته ئه‌سـتۆ، ئه‌وه‌ی تیایدا له مانگی دووی ڕابردوودا سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک ڕووخێنرا.
شایانی باسه له میانه‌ی شـۆڕشی میسردا که 18 ڕۆژی خایاند به لای که‌م 850 که‌س کوژرابوون.
له لایه‌کی دیکه هه‌ندێـکی دیکه له خۆپـیشـانده‌رانی گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌حریر له قاهیره داوای لابردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی له‌شـکری محه‌مه‌د حسـێن ته‌نتاویان کرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی له‌شـکری میسر ڕه‌خنه‌یان ئاڕاسته‌ی خۆپـیشـاندانی ئه‌م دوایـیانه کرد و به هه‌وڵی تێـکدانی ته‌ناهی میسریان ناودێر کرد و گوتیان خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌م دوایـیه به‌شێـکن له هه‌وڵی دووبه‌ره‌کی نێوان خه‌ڵکان و هێزه‌کانی ئاسایش.