میسریـیه‌کان ئه‌ندامانی یه‌که‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن له پاش 30 سـاڵ له حوکمڕانی حوسنی موباره‌ک که له مانگی دووه‌وه به ڕاپه‌ڕینێـکی جه‌ماوه‌ری له ده‌سه‌ڵات لادرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میسریـیه‌کان به‌ر له کردنه‌وه‌ی بنکه‌کانی ده‌نگدان له ڕیزی درێژدا وه‌سـتابوون. زۆربه‌یان ده‌ڵێن ئه‌مه یه‌که‌م جاره ده‌نگ ده‌ده‌ن. هه‌تا نیوه‌ڕۆ هیچ هه‌واڵێـک نه‌بوو ئاماژه به ڕوودانی فرت و فێڵ و توندوتیژی بکات. هه‌زاران دادوه‌ری میسری چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن.
ده‌نگدانه‌که له چه‌ند قۆناغێـک پـێکدێت بۆ هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مان و له شـاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی وه‌ک قاهیره و ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه و حه‌وت شـاری دیکه ده‌سـتیانـپـێـکردووه. گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌م ناوچانه دانراوه له 5 ی مانگی دوازده سـازبکرێن.
هه‌ر 27 پارێزگاکه‌ی میسر سێ گه‌ڕی ده‌نگدانی جودایان لێ سـازده‌کرێن و له سه‌ره‌تای مانگی یه‌ک کۆتایی‌یان پـێدێت. پاشـان پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خانه‌ی سه‌رووی په‌رله‌مان ده‌سـتپـێـده‌که‌ن و له مانگی سێ ته‌واو ده‌بن. دواتر هه‌ردوو خانه‌ی په‌رله‌مان ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که ده‌نووسن.
ئیخوان ئه‌لموسلیمین که بزوتنه‌وه‌یه‌که له په‌نجاکانه‌وه به فه‌رمی قه‌ده‌غه‌کرابوو، وا ئێسـتا خۆی ئاماده ده‌کات که سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و ده‌سه‌ڵاتی له وڵاتێـکدا هه‌بێت که له لایه‌ن له‌شـکره‌وه حوکمڕانی ده‌کرێت و بۆ نزیکه‌ی 60 سـاڵه له ژێر ده‌سه‌ڵاتێـکی سیکیولاری زۆرداردا بووه.