ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و له پاش سێ مانگ جارێـکی دیکه سه‌رۆکی پـێشـووی میسر حوسنی موباره‌ک ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بوو، له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به کوژرانی سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری دژه حکومه‌ت له ده‌می ڕاپه‌ڕینی سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ.
حوسنی موباره‌ک به ئامبوڵانسێـک گه‌یه‌ندرایه به‌ر دادگاکه و به قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆش برایه ژوورێ. پـزیشکان ده‌ڵێن موباره‌کی ته‌مه‌ن 83 سـاڵ نه‌خۆشی دڵی هه‌یه.
ده‌سته‌ی دادوه‌ران گوێبیستی قسه‌ی پارێزه‌رانی هه‌ردوو لا بوون به‌ر له‌وه‌ی دانیشـتنی داهاتووی دادگاییکردنه‌که بۆ مانگی یه‌کی سـاڵی ئاینده دوابخات.
پارێزه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشووی ئاسایشی گشـتی میسر عه‌دلی فاید و به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشـووی ئاسایشی قاهیره ئیسماعیل شـاعر داوایان کردووه مه‌سه‌له‌ی کوشـتنی خۆپـیشـانده‌ران له پاش وازهێنانی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات بخرێته ناو که‌یسه‌که‌وه.
به ده‌یان له لایه‌نگر و نه‌یارانی موباره‌ک له ده‌ره‌وه‌ی دادگاکه گردبووبوونه‌وه له ده‌می دادگاییکردنه‌که‌دا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک حوسنی موباره‌ک تاوانبارکراوه به به‌رپـرسیارێتی له کوژرانی زیاتر له 800 که‌س له ده‌می خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها له دادگاییکردنه‌که‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی موباره‌ک و وه‌زیر پـێشـووی ناوخۆ ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بوون.