ڕۆژێـک به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان که ئاڵوزی سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام و توندوتیژی باڵی به‌سه‌رداکێشاوه، ئه‌مرۆ چالاکوانه‌کان له میسر بانگه‌شه بۆ خۆپیشاندانی زیاتر له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن.
ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی شۆرشگێر که خۆپیشاندانه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن داوایان کرد حکومه‌تێکی مه‌ده‌نی کاتی به سه‌رۆکایه‌تی ڕابه‌ری ئۆپۆزسێۆن و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی (محه‌مه‌د به‌رادعی) پێک‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان له هه‌موو لایه‌نه سیاسیـیه‌کان.
ئه‌و قه‌واره مه‌ده‌نیـیه‌ی پـێشنیارکراوه جێگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێت به سه‌رپه‌رشتی گۆڕان له میسردا به‌ره‌و دیموکراتی.
دوێنێ شه‌ممه به‌رادعی گوتی ئه‌وه له هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی پاشگه‌زده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به فه‌رمی داوای لێ‌کرا ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و شێوه حکومه‌ته بکات.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رادعی و سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی پێشوو (عه‌مرو موسی) کاندید بۆ سه‌رۆکاتی سازدا، هه‌ردووکیان گوتیان ته‌نها باسیان له شێوه‌ی کۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌که‌ی ئێستا کردووه.
ئه‌م کۆبوونه‌وانه له کاتێکدا بوون که نزیکه‌ی 10 هه‌زار که‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له قاهیره به‌رده‌وامبوون له سه‌ر خۆپیشاندان دژ به ده‌سه‌ڵاتی کاتی سه‌ربازی میسر و دامه‌زراندنی ( که‌مال ئه‌لجنزوری) وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری کاروباری سه‌رۆك وه‌زیران، که وه‌ک درێژه‌دان به ڕژیمی پێشوو لـێی ده‌ڕوانن.
هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسک‌ڕێژی دژ به خۆپیشانده‌ران به‌کاردێنێت و ئه‌وانیش به به‌رد وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.