پـێـکدادانی نوێ له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره ڕوویداوه که له‌وێ خۆپـیشـانده‌ران داوای کۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی له‌شـکری ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش گازی فرمێسـک ڕێژیان گرته ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی به‌ردیان هه‌ڵده‌دا. هه‌روه‌ها که‌سێـکیش به ماشێنێـکی هێزه‌کانی ئاسایش بووه به ژێره‌وه و گیانی له‌ده‌سـتداوه. کاربه‌ده‌سـتانی میسری ده‌ڵێن ڕووداوه‌که به مه‌به‌ست نه‌بووه.
دوێنێ هه‌ینیش له شـاری ئه‌سـکه‌نده‌ریـیه هێزه‌کانی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌ران به یه‌کیان دا. جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌هۆی پـێـکدادانه‌کانی ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 42 که‌س کوژراون.
ئه‌م نائارامیـیانه له کاتێـکدا میسری گرتۆته‌وه که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌سـتپـێـبکات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن له میسردا سـازبکرێت له‌وه‌تای حوسنی موباره‌ک له مانگی دووه‌وه له ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه.