ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر دادگایی‌کردنی ده‌یان چالاکوانی دیموکراتیخواز ده‌سـتیپـێـکرد که له نێویاندا 16 ئه‌مه‌ریکایی هه‌ن.
کۆی ئه‌وانه‌ی دادگایی ده‌کرێن بریتین له 43 که‌س و تاوانبارکراون به‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی نا یاسایی پاره و پـولیان له ده‌ره‌وه وه‌رگرتووه و له چالاکی سیاسی‌دا به‌کاریان هێناوه که هیچ په‌یوه‌ندی به کاری کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌وه نیـیه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 13 له‌و تاوانبارکراوانه ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بوون، به‌ڵام نازانرێت ئایا هیچ کام له ئه‌مه‌ریکیـیه‌کانیان له نێودایه یان نا. ژماره‌یه‌ک له‌و ئه‌مه‌ریکیـیانه میسریان جێـهێشتووه و ژماره‌یه‌کیشـیان په‌نایان بۆ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره بردووه.
ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌وه‌نده‌ی تر گرژیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و میسری زیادکردووه، له کاتێـکدا ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندیـیه‌کی باش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری میسردا دروسـتبکات که له سـاڵی ڕابردووه‌وه حوکمڕانی وڵاتی گرتۆته ده‌ست له پاش لادانی حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له وتووێژێـکی تونددایه له‌گه‌ڵ میسر بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌که.