له‌شـکری میسر داوای لێبوردن ده‌کات له‌سه‌ر کوژرانی به لایه‌نی که‌م 35 که‌س له میانه‌ی پـێـکدادانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیسـدا.
ئه‌م داوای لێبوردنه له کاتێـکدا دێت که جۆره هێمنیـیهک مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌ی گرتۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی به درێژایی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو گۆڕه‌پانی پـێـکدادانی توندوتیژی نێوان پـۆلیس و ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه بوو که داوای کۆتاییهێنان به حوکمڕانی له‌شـکری بۆ وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن.
هێزه‌کانی له‌شـکر به‌ربه‌سـتی ئاسنی و ته‌لی دڕکاویـیان به‌کارهێناوه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران و پـۆلیس به درێژایی شهقامێـک که پـێـکدادانه هه‌ره تونده‌کانی لێی ڕوویدا. له هه‌مان کاتدا به‌یانـنامه‌که‌ی له‌شـکر په‌یمانی داوه ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسن له کوژرانی ئه‌و که‌سـانه ڕاپـێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن.
دوایـین پـێـکدادان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری ئیسماعیلیـیهی سه‌ر که‌ناڵی سوێس ڕوویدا. هه‌ندێـک له خۆپـیشـانده‌ران بۆمبی مۆلۆتۆفیان گرته ئه‌و هێزه له‌شـکریـیانه‌ی به ماشێنی زرێـپـۆش و تانکه‌وه هاتبووهنه سه‌ر شه‌قامه‌کانه‌وه.
ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ران ده‌ڵێن له‌شـکر به‌بێ هۆ توندوتیژی له به‌رامبه‌ریان پـیادهکردووه.
خۆپـیشـانده‌رێـک گوتوویه‌تی" ئێمه نوێژمان ده‌کرد، که‌چی ئه‌وان هاتن گازیان به‌سه‌ردا کردین و پاشـان که ڕامانکرد ته‌قه‌یان لێـکردین."
شه‌وی چوارشه‌ممه‌ش له شـاری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه‌ی سه‌ر که‌نار ده‌ریا خۆپـیـشـانده‌ران به‌ربه‌سـتیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان دانا و هه‌روه‌ها به‌ردیان گرته هێزه‌کانی پـۆلیس. ژماره‌یه‌کیش له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی له‌شـکر شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان کرد و هاواریان ده‌کرد" ئازادی."
ڕۆژی چوراشه‌ممه ناڤی پـیڵی به‌رپـرسی کۆمسیاری باڵای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له ده‌سه‌ڵاتدارێتی میسر کرد کۆتایی به‌و توندوتیژه له ڕاده بهدهرانه بهێنرێت که به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌ران پـیادهدهکرێن. گوتی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یبینین که نیشـانی ده‌دات چۆن به شێوه‌یه‌کی دڕندانه له خۆپـیشــاندهرانی بێ وه‌ی ده‌درێت، به ڕاستی سه‌رسامی کردووین.