قه‌یرانی سیاسی میسر قوڵبووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر له مه‌یدانی ته‌حریر داوایان له گه‌وره ئه‌فسه‌ری وڵاته‌که کرد واز له پـۆسته‌که‌ی بهێنێت. هه‌روه‌ها ئه‌و پـلانه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی له‌شـکریـیه‌وه دانراوه بۆ په‌له‌کردن له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ حوکمڕانی مه‌ده‌نی.
بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش خۆپـیشـاندان و پـێـکدادان له چه‌ند شـارێـکی میسر به‌رده‌وام بوون و له شاری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه‌ی به‌نده‌ری له باکوری وڵاته‌که پـیاوێـک به گولـله‌ی هێزه‌کانی ئاسایش کوژرا. پـۆلیس نکۆڵی کردووه له‌وه‌ی گولـله‌ی ڕاستی به‌کارهێنابێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و 30 که‌سه‌ی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا له میانه‌ی پـێـکدادانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کوژران به‌هۆی سه‌ختی زاماری ئاکامی گولـله‌وه بوون.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه چه‌کداره‌کان محه‌مه‌د حسێن ته‌نتاوی دوێنێ سێشه‌ممه له وتارێـکی نیشـتیمانی ده‌گمه‌ندا په‌یمانی دا له مانگی حه‌وتی 2012 دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجام بدرێت.
ته‌نتاوی ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی ئه‌و خوازیاره ڕیفراندۆمێـکی گشـتی سـازبکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا پـێویسته حوکمڕانی له‌شـکری به خێرایی کۆتایی پـێبێت یان نا.
ئه‌و پـێشـنیاره له لایه‌ن خه‌ڵـکێـکی زۆره‌وه وای لێـک‌ده‌درێته‌وه فرت و فێڵێـک بێت بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی خه‌ڵـک و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی.
وتاره‌که‌ی ته‌نتاوی دوابه‌دوای وتووێژکردن له‌گه‌ڵ گرووپه سیاسی و ئیسلامیـیه‌کاندا پـێشـکه‌ش کرا، له‌وانه ئیخوان ئه‌لموسلمین که پـێشبینی ده‌کرێت سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره به‌ده‌سـتبهێنێت له‌و هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌ی بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سـتپـێـبکات. زۆربه‌ی پارته لیبرال و سیکیولاره‌کانی ئۆپـۆزسیۆن به‌شـداریکردنیان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕه‌تکردبووه‌وه و داوایان کردووه ده‌سـتبه‌جێی له‌شـکر واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت. ئه‌وان کۆمه‌ڵی ئیخوان تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی شۆڕشه‌که ده‌قۆزنه‌وه له پـێناو ده‌سـتکه‌وتێـکی سیاسی کورت خایه‌ندا.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌ی که بڕیاره سـازبکرێت به خێرایی له لایه‌ن له‌شـکره‌وه ڕێـکخراوه. هاوکات له‌و ده‌مه‌ی ته‌نتاوی دوێنێ سێشه‌ممه به‌ڵێنی دا هه‌ڵبژاردنه‌که له کاتی خۆیدا سـازبکرێت، زۆر له ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن پـێـیان وایه ئه‌وه گومانه‌کان زیاد ده‌کات.