ئه‌ندامانی کابینه‌ی نوێی بژارکراو ی میسری ئه‌مڕۆ سوێندیان خوارد. ئه‌مه‌ش له ئاکامی نزیکه‌ی دوو هه‌فته له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌وه‌ی تیایدا خۆپیشانده‌ران داوای ئه‌نجامدانی چاکسازیـیان به ره‌وتێکی خێراتر کردووه.
به‌هۆی نه‌خۆشکه‌وتنی " عیسام شه‌ره‌فی" سه‌ره‌ک وه‌زیرانی میسری هه‌ربۆیه رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌که که ده‌بوو رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو ببوایه ، بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دواخرابوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له کۆی ئه‌و کابینه نوێیه 27 ئه‌ندامیه ، به‌لای که‌م 14 له‌و وه‌زیرانه نوێن، له‌وانه وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها دارایی.
ریفۆرمخوازان بۆ ماوه‌یه‌که جه‌ختیان له فه‌رمانڕه‌وایانی کاتی له‌شکری وڵات کردووه خێرایی بده‌ن به لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی پێشوی" حوسنی موباره‌ک" ، ئه‌وانه‌ی به کاری توندوتیژی و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبارده‌کرێن .
هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران بۆ جه‌ختکردنیان له پێناو جێبه‌جێکردنی داواکاریـیه‌کانیان، هه‌ربۆیه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له قاهیره‌ی پایته‌خت چادریان هه‌ڵداوه.
له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ ئه‌نجومه‌نی حکومڕانی له‌شکری رایانگه‌یاند که رێگه به چاودێرانی بیانی نادات چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی که به‌رێوه‌ن بکه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه ، جه‌نه‌راڵی میسری " مه‌مدوح شاهین " گوتی قه‌ده‌غه‌کردنی چاودێرانی ده‌ره‌کی بۆ چاودێریکردنی پرۆسه‌کانی هه‌ڵبژاردن کارێکی پێویسته و له پێناو پاراستنی سه‌روه‌ری میسردایه.
ناوبراو له وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران له قاهیره گوتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ر له کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌نجومه‌نی له‌شکری وڵات دوای رۆژی 18 ی مانگی نۆ، رۆژی سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌که دیاری ده‌کات .