بڕیاره له مانگی هه‌شت سه‌رۆکی پـێشـووی میسر حوسنی موباره‌ک و هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی دادگایی بکرێن له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانی فێڵ و ته‌ڵه‌که و هه‌روه‌ها سهرپهرشـتیکردنی کوشتنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی بوونه مایه‌ی لادانی له ده‌سه‌ڵات.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی میسر ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتیان دادگاییکردنه‌که 3 ی مانگی هه‌شت له دادگای تاوانه‌کانی قاهیره ده‌سـتپـێده‌کات.
له واشنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌یه‌وێت پـرۆسه‌ی دادگایـیکردنه‌که به پـێی بڵندترین پـێوانه‌کانی دادگایی‌کردن به‌ڕێوه‌بچێت.
له ئێسـتادا دادوه‌رانی گشـتی میسری لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پـێشـوو له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شه‌رم ئه‌لشێخ و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی له زیندانێـکی قاهیره‌دا ده‌که‌ن.
لێـکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌کرێن په‌یوه‌ستن به‌و تاوانانه‌ی ده‌یان سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدراون، له‌وانه به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌کی خراپ و به هه‌ده‌ربردنی سامانی گشـتی.