ڕێبه‌ره له‌شـکریـیه‌کانی میسر، ئه‌وانه‌ی ئێسـتا حوکمی وڵاته‌که‌یان له‌ده‌سـتدایه به‌ڵێن ده‌ده‌ن ڕێز له‌و په‌یمانه‌یان بگرن که پـێشـتر داویانه بۆ ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رۆکی نوێی هه‌ڵبژێردراو له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا.
جه‌نه‌ڕاڵه له‌شـکریـیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی میسر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند، واته پاش ڕۆژێـک له‌وه‌ی ده‌سـتورێـکی کاتیان بۆ وڵاته‌که ڕاگه‌یاند که تیایدا ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی نوێ که‌م ده‌کاته‌وه.
له‌وه‌تای حوسنی موباره‌ک له سـاڵی ڕابردووه‌وه له ده‌سه‌ڵات لادراوه ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری حوکمڕانی میسر ده‌کات.
ئه‌م ده‌ستوره کاتیـیه که پاش ماوه‌یه‌کی کورت له داخسـتنی بنکه‌کانی ده‌نگدان هات، ده‌سه‌ڵات ده‌داته جه‌نه‌ڕاڵه‌کان یاساکانی وڵاته‌که دابنێن هه‌تاکو خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو دادگای باڵای ده‌سـتوری میسر هه‌ڵیوه‌شـانده‌وه.
هاوکات کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین ده‌ڵێن محه‌مه‌د مورسی کاندیدیان بۆ پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه و ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌که‌یان له پاش ڕاپه‌ڕین.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت به‌پـێی ئاماره نا ڕه‌سـمیـیه‌کان محه‌مه‌د مورسی 52% ی ده‌نگه‌کانی بردووه‌ته‌وه.