ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕۆژی دووه‌م و کۆتایی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی میسر ده‌سـتیپـێـکرد بۆ هه‌ڵبژاردن له نێوان هه‌ردوو کاندید ئه‌حمه‌د شه‌فیقی دوایـین سه‌رۆک وه‌زیر میسر له ده‌می ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک و محه‌مه‌د مورسی کاندید ئیخوان ئه‌لموسلیمین.
له ڕۆژی یه‌که‌می ده‌نگدانه‌که‌دا کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر ماوه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی یه‌ک کاتژمێر درێژکرده‌وه تاوه‌کو بواری زیاتر له به‌رده‌می خه‌ڵـکیدا هه‌بێت ده‌نگی خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ها کۆمیته‌که باسی له ڕوودانی ده‌یان پـێشـێـلکاری کرد، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌و ئاسـته‌دا نیـن کار له‌سه‌ر پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که بکه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له پاش کۆتایی ده‌نگدانه‌که ده‌سـت‌ده‌کرێت به جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له ناو بنکه‌کانی ده‌نگداندا به چاودێری دادوه‌ران و به‌رپـرسـانی کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و نوێنه‌رانی ڕێـکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها کاندیده‌کان.
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه سـکاڵاکان وه‌ربگیرێن و پاشـان دوای یه‌کلایی‌کردنه‌وه‌یان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به فه‌رمی ئه‌نجامه‌که ڕابگه‌یه‌نرێت.