هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی میسر ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌سـتیپـێـکرد و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر له 50 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان تیایدا هه‌یه.
پـێشـبڕکێـکه له نێوان ئه‌حمه‌د شه‌فیق دوایـین سه‌رۆک وه‌زیر له سه‌رده‌می حوکمی حوسنی موباره‌ک و محه‌مه‌د مورسی کاندیدی کۆمه‌ڵی ئیخوانی ئه‌لموسلمین.
ئلێزابێـث ئه‌رۆت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که سه‌ردانی چه‌ندین بنکه‌ی ده‌نگدانی له قاهیره‌ی پاته‌خت کردبوو، ده‌ڵێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌ڕی یه‌که‌مدا هه‌تا ئێسـتا خه‌ڵـکی که‌م به‌شـداریـیان کردووه. ده‌شڵێت ڕوون نیـیه ئایه هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵـکی به‌و دوو کاندیده بی هیوا بوون یان نا.
به‌ڵام هه‌ندێـک ده‌ڵێن که‌می ڕێژه‌ی به‌شداربووان ده‌گێڕته‌وه بۆ به‌رزی پـله‌کانی گه‌رما و ده‌ڵێن له پاش نیوه‌ڕۆدا ڕێژه‌ی به‌شـداربووان زیادیان کردووه.
هاوکات ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه که جۆره قه‌ڵه‌مێـک بڵاوکراوه‌ته مه‌ره‌که‌به‌که‌ی ده‌ڕوات و هه‌رچی پـێبنووسرێت له پاش چه‌ند کاتژمێرێـک ده‌سڕێته‌وه.
به‌پرسان له کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی میسر ده‌ڵێن ئه‌وان به په‌له 50 هه‌زار قه‌ڵه‌می ئاسایـیان به‌سه‌ر 13 هه‌زار بنکه‌ی ده‌نگداندا دابه‌شکردووه.