دادگایه‌کی میسڕی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی سیاسی سه‌رۆکی پێشوو حوسنی موباره‌ک و سڕکردنی سه‌رمایه‌کانی کردووه.
بڕیاره‌که‌ی دادگا که ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕاگه‌ێندرا داخوازی سه‌ره‌کی ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه بوو که فشاری خسته سه‌ر به‌ڕێز موباره‌ک ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت.
پارتی دیموکراتی نیشتیمانی ده‌یان ساڵه باڵی به‌سه‌ر سیاسه‌تی میسڕدا کێشابوو. له کۆتای ساڵانی 1970 کاندا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پێشووی وڵات ئه‌نوه‌ر ساداته‌وه دامه‌زرا، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و پارته بوو به خاڵیکی سه‌ره‌کی ناڕه‌زایی و بنکه‌کانی له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی له قاهیره سوتێنران.
به‌رهه‌ڵستانی به‌ڕێز موباره‌ک زۆر جار ئه‌و پارته‌یان به گه‌نده‌ڵی و به به‌زۆر مانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات تاوانبار کردووه.
شایانی باسه سه‌رۆکی پێشووی میسڕ حوسنی موباره‌ک ئێساتا ڕووبه‌ڕووی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قوڵی گه‌نده‌ڵی بوه‌ته‌وه. له ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ برا بۆ نه‌خۆشخانه. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پاش ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه ببرێت بۆ شهرمل شێح بۆ شوێنێکی پارێزراو یان زیندان له ژێر کۆنتڕۆلی له‌شکری.