ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دادگای باڵای ده‌سـتوری له میسر فه‌رمانی به هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانی دا که به (مه‌جلیس شه‌عب) ناسراوه و ده‌ڵێت به‌پـێی یاسا پـێـک‌نه‌هاتووه.
دادگاکه ده‌ڵێت ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی له‌سه‌ر کراوه ده‌سـتوری نیـیه، چونکه ماف ده‌داته حزبه‌کان که‌سان کاندید بکه‌ن بۆ سێ له‌سه‌ر چواری کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مان که له بنه‌ڕه‌تدا بۆ که‌سـانی سه‌ربه‌خۆ دانراون.
هه‌روه‌ها دادگاکه بڕێاریشی دا ڕێـگه به ئه‌حمه‌د شه‌فیق، دوایـین سه‌رۆک وه‌زیری سه‌رده‌می حوسنی موباره‌ک بدرێت به‌رده‌وامبێت له پـێشـبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی. ده‌ڵێت ئه‌و یاسایه‌ی که هه‌وڵ ده‌درا شه‌فیقی له هه‌ڵبژاردنه‌که پـێ دوربخرێته‌وه ده‌سـتوری نیـیه.