گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی میسر ده‌سـتیپـێـکرد و بنکه‌کانی ده‌نگدان له سێ له‌سه‌ر چواری پارێزگاکانی ئه‌و وڵاته کراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی تیایدا به‌شـداری ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بنکه‌کانی ده‌نگدان له 9 پارێزگای میسر کرانه‌وه، له‌وانه ئه‌سوان و به‌نی سوێف و ئه‌لجیزه و ئیسماعیلیـیه و سوێس و سوهاج. له‌م گه‌ڕی هه‌ڵبژاردنه‌دا که بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆتایی پـێبێت، زیاتر له 18 ملیۆن میسری بۆیان هه‌یه ده‌نگی تیادا بده‌ن.
میسریـیه‌کان به‌شـداری له‌م ده‌نگدانانه‌دا ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خانه‌ی خواروی په‌رله‌مان که له 498 ئه‌ندام پـێـکدێت. له گه‌ڕی یه‌که‌م که له کۆتایی مانگی یازده‌دا سـازکرا، پارتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری ئیخوان ئه‌لموسلیمین و پارتی نوری سه‌له‌فیـیه‌کان زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانیان برده‌وه.