جێکری سه‌رۆک وه‌زیری میسر ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌ستی له کارکێشـایهوه له پاش ئه‌و پـێـکدادانه توندانه‌ی له نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و کریستیانه قوپـتیـیهکان ڕوویان دا که بوونه مایه‌ی کوژرانی 26 که‌س.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی میسری باسیان له هیچ هۆکارێـک بۆ ئه‌م ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حازم ئه‌لبـبلاوی نه‌دا. هه‌رچه‌نده میدیاکانی دیکه‌ی میسری له زاری یاریدهدهرێـکیـیهوه بڵاویان کردووه‌ته‌وه که گوتوویه‌تی ئه‌لبـبلاوی وازی له پـۆسته‌که‌ی هێناوه له‌سه‌ر ئه‌و پـێـکدادانانه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه له نێوان هێزه‌کانی ئاسـایش و قوپـتیـیهکاندا ڕوویان دا. ئه‌لببلاوی هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی‌ش بوو.
پـێـکدادانه‌کان ڕوویان دا پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌زار کریستیان به ڕێـپـێوان به‌ره‌و باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت له قاهیره ده‌ڕۆیشتن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هێرشێـکی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان بۆ سه‌ر کڵێسه‌یه‌کی قوپـتی له باشوری وڵاته‌که.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتیان به شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پـۆلیس و سه‌ربازانه‌دا کردبوو که پاسه‌وانیان له باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌فیزیۆن ده‌کرد. ده‌شڵێن هێزه‌کانی ئاسایش به ماشێنی زرێـپۆشهوه خۆیان به ناو خۆپـیشـانده‌راندا کردووه و له ژماره‌یه‌کیانیان داون. هه‌ندێـک له خه‌ڵـکی موسڵمان به‌شـداریـیان له پـێـکدادانهکاندا کردبوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش توندوتیژی زیاتر ڕوویان دا له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک که ژماره‌یه‌ک له برینداره‌کانی ئاکامی پـێـکدادانه‌کانی ڕۆژی پـێشوو له‌وێ چاره‌سه‌ر ده‌کران. هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه به هه‌زاران که‌س به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به خاکسـپاردنی قوربانیـیه‌کاندا کرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کریستیانه قوپـتیـیهکانی میسر ده‌ستیان به سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشـتی کرد بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی له توندوتیژیـیه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کاندا کوژران.